بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «ئەمیر سەعید ئیرەوانی»، باڵوێزی نوێ و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیویۆرک، پێشتر سکرتێری ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوە و جێگری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نێودەوڵەتیی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی و هەروەها کارداری ئێران لە عێراق بووە.
«تەخت ڕەوانچی» لە نەریتی ماڵئاوایی لەگەڵ دیپلۆماتەکانی ئێران لە شوێنی نوێنەرایەتیی ئەم وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، «ئەمیر سەعید ئیرەوانی»ی جێگرەوەی وەک دیپلۆماتێکی بەتوانا و زۆر بەئاکار وەسف کرد.
«ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، پێشتر لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشێک لە باڵوێزە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەوانە «ئەمیر سەعید ئیرەوانی» باڵوێزەکانی وەک نوێنەری نیزامی ئیسلامیی ئێران ناساند، کە دەبێ نوێنەرایەتیی بەرژەوەندی و بەهاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.
342/